وەزارەتی دەرەوەی سووریا: بریتانیا شیاوی ئەوە نییە لە بارەی سووریاوە قسە بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390416-وەزارەتی_دەرەوەی_سووریا_بریتانیا_شیاوی_ئەوە_نییە_لە_بارەی_سووریاوە_قسە_بکات
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد: بریتانیاو کاربەدەستەکانی شیاوی قسەکردن لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤیی سووریاوە نین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2020 03:14 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی سووریا: بریتانیا شیاوی ئەوە نییە لە بارەی سووریاوە قسە بکات

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد: بریتانیاو کاربەدەستەکانی شیاوی قسەکردن لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤیی سووریاوە نین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا): کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی «جاناتان ھارگریوز» ناردراوی بریتانیا بۆ کاروباری سووریا، وێڕای سەرسوڕمان لە مەرایی کاریی ئەو کاربەدەستەی بریتانیاو بەراوەژوو پیشاندانی ڕاستییەکان، وتی: بریتانیا بەرپرسی پەژارەو کوێرەوەرییەکانی خەڵکی سووریایە.

«جاناتان ھارگریوز» لەم دواییەدا دیمەشقی وەک بەرپرسی ڕەوشتی نالەباری مرۆڤی لەو وڵاتەدا ناساند بوو.

ئەم کاربەدەسشتەی سووریا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھۆکاری سەرەکیی خەم و کوێرەوەریی ئێستای خەڵکی سووریا، دەست درێژکاریی تیرۆریستی بووە، ئەو دەست درێژکارییەی کە خودی بریتانیا بە پاڵپشتیی بێ بڕانەوەی لە تاقمە تیرۆریستییەکان و لە بەرچاو نەگرتنی کرداری ستەمکارانە، بۆخۆی لەولایەنە سەرەکیانەی بەشداری ئاڵۆزی چێکردن لە سووریادا بووە.