کانونی یه‌که‌م 22, 2020 07:36 Asia/Tehran
  • دیمەشق: تەنگژەی جەماوەری سووریا دەرھاویشتەی ئەو تیرۆریزمەیە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتگریی لێ دەکرێت

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا گرفت و تەنگژەکانی جەماوەری سووریای بە دەرەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو تیرۆریزمە زانی کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتگریی لێ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا جەختی کرد: ئەو کوێرەوەرییەی کە سوورییەکان تووشی ھاتوون دەرھاویشتەی ڕاستەوخۆی تیرۆریزمەی داکۆکی لێکراوی ئەمریکاو ھەنگاوگەلێکی داسەپاوو ستەمکارانەیە کە کاری کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی سووریا.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ بزانێ کە دەست درێژکاری لە سووریا لە بەرامبەر بەرخۆدانی جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی شکست دەبێتەوەو چارەنووسی داھاتووی سووریا مافی ڕەواو تایبەتیی جەماوەری ئەم وڵاتەیەو لەم بوارەدا ئەمریکاو یان ھیچ وڵاتێکی دیکە ھیچ ڕۆڵێکیان نابێت.

باڵوێزخانەی کاتیی ئەمریکا لە سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە ساڵگەڕی واژۆکرانی بایکۆتی «قەیسەر» دژی دەوڵەتی دیمەشق ڕایگەیاند کە، ھەتا ئەو کاتەی کە دەوڵەتی سووریا پێملی مەرجەکانی ئەمریکا لە مەڕ چارەسەریی قەیرانەکە نەبێت، ئەو بایکۆتانەش بەردەوام دەبن.

 

سەرپەیڤ