کشانەوەی تورکیا لە دوایین بینۆگەکەی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390993-کشانەوەی_تورکیا_لە_دوایین_بینۆگەکەی_لە_سووریا
سوپای تورکیا لە دوایین بینۆگەی لە ناوچەی «ھیزبەتولخەزرا» لە گردوپەڕی «حەڵەبی سووریا کشایەوە و ئا بەمجۆرە ھیچ بنکەیەکی دیکەی لەم وڵاتەدا نەماوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2020 15:59 Asia/Tehran
  • کشانەوەی تورکیا لە دوایین بینۆگەکەی لە سووریا

سوپای تورکیا لە دوایین بینۆگەی لە ناوچەی «ھیزبەتولخەزرا» لە گردوپەڕی «حەڵەبی سووریا کشایەوە و ئا بەمجۆرە ھیچ بنکەیەکی دیکەی لەم وڵاتەدا نەماوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ھێزەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بیست گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەو تفاقی خۆیانیان لە گردوپەڕی «شارۆچکەی» «ئەلعیس» لە باشووری حەڵەب کشاندەوە. ھێزەکانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیاش گەڵابەکانی تورکیایان بەڕێ کرد.

تورکیا بیست رۆژ لەمەبەر کاری کۆکردنەوەی ئەم بنکەیەی دەست پێ کرد بوو. بینۆگەی «ھیزبەتولخەزرا»  دوایین بنکەی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زێر ڕکێفی دەوڵەتی سووریا بوو. تورکیا دوابەدوای ڕێککەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی ڕووسیا بەرلەمەش بینۆگەکانی دیکەی لە ناوچەکانی «ئەلڕاشیدەین»، «ئەلشێخ عەقیل قبتان جەبەل»، « جەبەل عیندان» و «مەعمەل کورانی» چۆڵ کرد بوو.