کانونی دوھەم 14, 2021 12:24 Asia/Tehran
  • سووریا ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونیی بۆ سەر «دێرۆزوور»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی پێنج شەممە لە نامەگەلێکی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت، ھێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەگەلێکی «دێرۆزوور» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا ھاتووە: ھاوکات بوونی ھێرشی دوژمنی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لەگەڵ ھەنگاوەکانی تاوانکارانەو سەرکوتکەرانەی میلیشیاکانی سەربە «ھە سە دە» لەو ناوچانەداو ھەروەھا داکۆکیی ھێزەکانی ئەمریکی و ھاوڕەوتیی ھێندێک لە وڵاتانی بەکرێگیراوی ناوچەکە، دەربڕی ھاواھەنگیی نێوانیان بۆ ڕاپەڕاندنی بەرنامەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاند: ڕژێمی زایونی ڕژێمێکی یاسابەزێنە کە جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ئاشکرا پێشێل دەکات.

لەو نامانەدا داوا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت کراوە کە لێبڕاوانە لەھەمبەر یاسابەزاندنەکانی ڕژێمی زایونی ھەڵوێست دەر ببڕێت.

سەرپەیڤ