چوونی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391623-چوونی_کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_بۆ_باکووری_سوریا
سەرچاوەکانی سووریا باسی چوونی نایاسایی کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ باکووری سووریایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2021 10:50 Asia/Tehran
  • چوونی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ باکووری سوریا

سەرچاوەکانی سووریا باسی چوونی نایاسایی کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە بۆ باکووری سووریایان کردووە.

بە دپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «سانا»، سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە: ئەم کاروانە سەربازییەی ئەمریکا داگری ٦٠ گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەوتفاقی سەربازییە.

یە قسەی ئەم سەرچاوانە، کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە ڕێگای بوارگەی سەرسنووریی «ئەلوەلید»ی عێراقەوە چووەتە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری سووریا.

لەشکریانی ئەمریکی و تاقمەکانی سەربەم ھێزانە لە مێژە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووریش دەجوڵێنەوە.