بڕینی دوبارەی ئاوی شاری حەسەکەی سوریا لەلایەن تورکیاوە
کانونی دوھەم 18, 2021 07:34 Asia/Tehran
هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە ئاوی شاری حەسەکە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایان بڕی.
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا" دوێشەو رایگەیاند؛ هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ چەندەمین جار لەچەند مانگی ڕابردوودا، ئاوی شاری حەسەکەو دەوروبەریان بڕیوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی سانا، سەربازانی سوپای تورکیا ناوەندی پۆمپاژی ئاوی "عەلوک" لەباکوری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەیان داخست.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم دواییەدا کردەی تورکیا دژ بە جەماوەر و سەروەریی سووریا بۆ نمونە بڕینی ئاو لەڕووی خەڵکی شاری حەسەکە لەباکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە تورکیا ئاو وەک چەک لەدژ خەڵکی مەدەنی سوریا بەکار دێنێ.
تورکیا لە لاگرانی سەرەکیی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سوریایە.
ئێستا چەند ناوچەیەکی باکوری سوریا لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە.