نەوتبەرە سوریەکان لەبەردەم پەلاماری تیرۆریستی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391754-نەوتبەرە_سوریەکان_لەبەردەم_پەلاماری_تیرۆریستی_دا
سەرۆک وەزیرانی سوریا رایگەیاند ، تا ئێستا حەوت نەوتبەری سوریا کەوتوونە بەر پەلاماری تیرۆریستیی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2021 07:15 Asia/Tehran
  • نەوتبەرە سوریەکان لەبەردەم پەلاماری تیرۆریستی دا

سەرۆک وەزیرانی سوریا رایگەیاند ، تا ئێستا حەوت نەوتبەری سوریا کەوتوونە بەر پەلاماری تیرۆریستیی .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سانای سوریا ، حسێن عەرنوس رۆژی یەکشەممە لە وتارێک دا لە پەرلەمانی سوریا گوتی ، بە ئاڕاستەی گوشارهێنان لە بواری نەوت و وزە بەسەر گەلی سوریادا ، ئەو نەوتهەڵگرانەی کەبەرەو سوریا دێن لە دەریادا دەکەونە بەر پەلاماری تیرۆریستی کە لە دوایین حاڵەت دا ، دوو نەوتبەر لە دەریای سوور پێکران .

عەرنوس جەختی کردەوە ،پێکرانی  ئەم  دوو نەوتهەڵگرە سوریاییە لە دەریای سور وایکرد گەیشتنیان بە لێواری سوریا زیاتر لە مانگێک دواکەوێ و لە ئەنجام دا بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی بانیاس یش وەستا و بۆ دابینکردنی بەنزین و گازاویل رووبەڕووی کەمبوونی لێکەوتە نەوتیەکان بووینەوە.