تورکیا پارێزگەی رەققەی سوریای تۆپباران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392336-تورکیا_پارێزگەی_رەققەی_سوریای_تۆپباران_کرد
ئەرتەشی توریکا سەر لە بەیانی دوشەممە دیسان پارێزگەی رەققە لە باکووری سوریای تۆپباران کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 04:17 Asia/Tehran
  • تورکیا پارێزگەی رەققەی سوریای تۆپباران کرد

ئەرتەشی توریکا سەر لە بەیانی دوشەممە دیسان پارێزگەی رەققە لە باکووری سوریای تۆپباران کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما ، ئەرتەشی تورکیا و تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بەوان دەیان گوللە هاوەن و تۆپیان گرتە رێگای نێودەوڵەتیی ئێم 4 و ناوچەکانی دەوربەری شارۆکەی عەین عیسا لە دەوربەری باکووریی پارێزگەی رەققە .

 هێشتا راپۆرێک لە زیان و خەساری ئەگەریی ئەم پەلامارانە بڵاو نەبووەتەوە .

تورکیا لە لاگرانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستیەکان لە سوریایە . 

ئەرتەشی تورکیا لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەرتەش و ژێرخانەکانی سوریای پێکاوە . 

ئێستاکە ناوچەگەلێک لە باکووری سوریا لە ژێر رکێفی ئەرتەشی تورکیادان .