ڕفێندرانی دە مامۆستا لە حەسەکەی سووریا لە لایەن ھێزەکانی سەربە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392963-ڕفێندرانی_دە_مامۆستا_لە_حەسەکەی_سووریا_لە_لایەن_ھێزەکانی_سەربە_ئەمریکا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕفێندرانی دە مامۆستایان کردووە لە شاری حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن ھێزەکانی پشتبەستوو بە ئەمریکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2021 06:03 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی دە مامۆستا لە حەسەکەی سووریا لە لایەن ھێزەکانی سەربە ئەمریکا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕفێندرانی دە مامۆستایان کردووە لە شاری حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن ھێزەکانی پشتبەستوو بە ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، وێڕای ھەڵکوتانە سەر کۆمەڵێک لە گەڕەکەکانی شاری حەسەکە، دە مامۆستایان بە بیانووی ئەمەی کە  بە گوێرەی شێوازو بەرنامەکانی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی دەوڵەتی سووریا وانە دەڵێنەوە، ڕاپێچ کرد.

حەوتەی ڕابردووش ھەر ھێزەکانی سووریا دیموکرات وێڕای پەلاماردانی شاری «عەمودا» و شارۆچکەی «ڕەمیلان» لە پارێزگای حەسەکە ٨ مامۆستایان قۆڵبەست کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.

لەشکریانی ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە مێژە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا مۆڵ دراون و جیا لە تاڵان کردنی نەوت و سامانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووانی ئەم ناوچانەش ھەڵس و کەوت دەکەن.