سووریا خوازیاری پەرە پێ دانی ھاوکاریی زانستی لەگەڵ ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i393015-سووریا_خوازیاری_پەرە_پێ_دانی_ھاوکاریی_زانستی_لەگەڵ_ئێرانە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری شاندی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانستە سیاسییەکانی زانکۆکانی ئێران لە دیمەشق داوای پەرە پێ درانی ھاوکاریی زانستی و ڕۆشنبیری بوو لە نێوان ھەردووک وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2021 07:16 Asia/Tehran
  • سووریا خوازیاری پەرە پێ دانی ھاوکاریی زانستی لەگەڵ ئێرانە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری شاندی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانستە سیاسییەکانی زانکۆکانی ئێران لە دیمەشق داوای پەرە پێ درانی ھاوکاریی زانستی و ڕۆشنبیری بوو لە نێوان ھەردووک وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەشار جەعفەری» لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری و جەماوەری بۆ گواستنەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینە لە ڕەوشتی دوو وڵات بۆ بیروڕای گشتی، لە سەر گرینگایەتیی گۆڕینەوەی خوێندکارو مامۆستا لە نێوان زانکۆکانی سووریاو ئێران و بەکار ھێنرانی کلتوورو وێژە لە خزمەتی دیپلۆماسی پێی داگرت.

ئەندامانی شاندەکەی ئێرانیش لە دیدارەکەدا لە سەر گرینگایەتیی گەشتەکەیان لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھاوکاریی زانکۆیی و زانستی لەنێوان دوو وڵات پێیان داگرت.

بە گوێرەی بڕیاری گۆڕینەوەی کلتووری و ڕۆشنبیریی نێوان سووریاو کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئێستادا نزیکەی ٢٠٠ خوێندکاری سوری لە قۆناغی جۆربەجۆرو لە بوارەکانی زانستی مرۆڤی، پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆکانی ئێران خەریکی خوێندنن.