پرس و راوێژی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ کاربەدەستانی سوریایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i393346-پرس_و_راوێژی_وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لە_گەڵ_کاربەدەستانی_سوریایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لە دمشق چاوی کەوت بە وەزیرانی دەرەوە و راگەیاندنی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 19:42 Asia/Tehran
  • پرس و راوێژی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ کاربەدەستانی سوریایی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لە دمشق چاوی کەوت بە وەزیرانی دەرەوە و راگەیاندنی سوریا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیداری یەکتردا لە بارەی پێوەندیی دو قۆڵی و رێگاکانی بەھێزکردن و گەشەپێدانی بە تایبەت لە بوارەکانی سیاسی ، میدیایی ، زانستی و فەرھەنگیی وتووێژیان کرد . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، دوو لایەن ھەروەھا گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و گرنگایەتیی بەھێزکردنی پێوەندی و راوێژی نێوان دوو وڵات لە ھەموو ئاستەکان بۆ بردنەپێشی پێوەندی دوو قۆڵیان لێکدایەوە . 

وەزیری دەرەوەی سوریا لەم دیدارەدا بە داماژە بە کارتێکەریە نامرۆییەکانی بایکۆتی یەک لایەنەی داسەپاو بەسەر خەڵکی وڵاتەکەی ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھەوڵی ھاوبەش لە نێوان دمشق و تاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی ھاوبەش کە ھەڕەشە لە ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە دەکات . 

خەتیب زادەش دیسان داکۆکی ئێران لە دمشق بۆ گەیشتن بە سەقام و ئارامیی دووپاتکردەوە .