ئادار 03, 2021 21:00 Asia/Tehran
  • ئێران و سووریا ڕێککەوتننامەی بەرھەمھێنانی ترۆمبیلیان پێکەوە واژۆ کرد

تاران و دیمەشق بۆ خستنەگەڕی دووبارەی کۆمپانیای ترۆمبیل چێکردنی «سیامکۆ» لە سووریا ڕێککەوتننامەی ھاوکارییان واژۆ کرد.

بە پێی ڕداپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەم ڕێککەوتنەی ھاوکاری لە لایەن «زیاد سەباغ» وەزیری پیشەسازیی سووریاتو «سۆرێنا سەتتاری» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشی زانستی و تەکنۆلۆژیا لە دیمەشق دا واژۆ کرا.

کۆمپانیای ترۆمبیل چێکردنی «سیامکۆ_SIAMCO» لە ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری پیشەسازیی «عەدرا» لە گردوپەڕی دیمەشق دامەزراو ترۆمبیلی «شام»ی وەک یەکەم ترۆمبیلی بەرھەمھاتوو لە سووریا دروست کرد.

کۆمپانیا ترۆمبیل چێکەرەکان لە سووریا لەوانە  «سیامکۆ_SIAMCO» لە نوامبەری ساڵی ٢٠١٩ دوای پێشگرتن بە ھاورڕدەکردنی پارچەکانی ترۆمبیل کاری خۆی پەک پێ خست.

سەرپەیڤ