سوریا ، ھەواڵی دانوستانی ژێربەژێر لە گەڵ ئیسڕاییلی رەتکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394049-سوریا_ھەواڵی_دانوستانی_ژێربەژێر_لە_گەڵ_ئیسڕاییلی_رەتکردەوە
میدیا فەرمیەکانی سوریا شەوی رابردوو ھەندێ دەنگوباس لە بارەی دانوستانی نێوان دمشق و تەلەڤیڤیان بێ بنەما و بە دوور لە راستی و چەواشەکاری زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2021 05:27 Asia/Tehran
  • سوریا ، ھەواڵی دانوستانی ژێربەژێر لە گەڵ ئیسڕاییلی رەتکردەوە

میدیا فەرمیەکانی سوریا شەوی رابردوو ھەندێ دەنگوباس لە بارەی دانوستانی نێوان دمشق و تەلەڤیڤیان بێ بنەما و بە دوور لە راستی و چەواشەکاری زانی .

سەرچاوەیەکی راگەیاندنی سوریایی بە سانا ھەواڵدەریی فەرمیی سوریای گوت : ھەڵوێستی سوریا لە بارەی دانوستان لە گەڵ ئیسراییل ھەمیشە روون و شەفافە و دمشق ھەرگیز شێوازی نھێنیی لە بارەی دانوستان لە گەڵ ئیسراییلی نەگرتووەتە پێش چونکە لە سەر ئەم باوەڕەیە ھەرچەشنە دانوستانێک دەبێ بە ئاراستەی بەرژەوەندیی خەڵک و وڵاتی سوریادا بێت . 

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت جەختی کردەوە : ھەنگاوەکانی سوریا لە رابردوودا ئاشکرا بوون و چالاکیەکانی داھاتووش ھەر بەم جۆرە دەبن . 

ئەم کاربەدەستە سوریاییە گوتیشی : ئەو دەنگوباسانەی کە ئەم دواییانە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیائەلیەوم لە بارەی بانگێشتن لە خاخام ئیدی عەبادی بۆ سوریا و دانوستانی نھێنی بۆ ئاشتی بڵاوبووەتەوە ، بێ بنەما و بە دوور لەراستیە .