ئادار 14, 2021 22:04 Asia/Tehran
  • تورکیا ئاوی فوراتی به‌ڕووی سوریادا گرتووەتەوە

گرتنه‌وه‌ی ئاوی فورات له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌هه‌زاران هاووڵاتی سوریی ده‌کات.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ به‌شێک له‌ئاوی رووباری فورات که‌ ده‌چێته‌ وڵاتی سوریاوه‌ گیراوه‌ته‌وه ‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتی سووریی مه‌ترسی ژیانیان له‌سه‌ره‌.

هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شێکی زۆری زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کانی سوریا وشک بوون و هیچ کشتوکاڵێکیان تێدا ناکرێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانێکی زۆر به‌ به‌رهه‌می ماسی له‌سوریا که‌وتووه ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی سوریاش داوا ده‌کات که‌ ئاوی رووباره‌که‌ به‌ رووی سوریادا بکرێته‌وه‌.

سەرپەیڤ