ئادار 26, 2021 02:02 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی مافی مرۆڤ تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونیی لە جۆلاندا ئیدانە کرد

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ھەینی لە باڕیارنامەیەک دا جارێکی تر ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونیی لە بارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە جۆلانی داگیرکراوی سووریا ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)،  ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی چل و شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی بە ناوی « ھەل و مەرجی مافی مرۆڤ لە جۆلانی سووریا» جێبەجێ کرانی سیاسەتی  دابڕ کردن و شارۆچکەسازیی کۆڵۆنیالیستیانەی ڕژێمی زایونیی ئیدانە کرد.

ئەم ئەنجومەنە ھەروەھا خوازیاری ڕاگیردرانی تەواوی ئەو ھەنگاوانەش بوو کە دەبنە ھۆی گۆڕدرانی دۆخی مافی مرۆڤ،  مۆنۆگرافیا و ئاوەدانیی جۆانی داگیرکراو، ناوچەیەک کە ھەل و مەرجی ئێستای پێشێلکرانی بڕیارنامەی ژمارە ٤٩٧ی ساڵی ١٩٨١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە.

لە بڕیارنامەکەدا ھەروەھا لە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە جۆلانی داگیرکراوو سەندرانەوەی دارایی و سامانیان پێداگری کراوە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا لە بارەی ڕەزامەند بوونی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی لەمەڕ دەست پێکرانی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەکان لە نێو کێڵگەکانی شارومەندانی سووری نەیارەتیی کردووەو داوای لە ڕژێمی ئاپارتایدی تەلەبیب کردووە کە دەستبەجێ تەواوی ھەنگاوەکانی پەیوەست بەم گەڵاڵەیە ڕابگرێت.

ئەم ئەنجومەنە ھەروەھا لە بڕیارنامەیەکی دیکەدا جارێکی تر لە سەر نایاسایی بوونی شارۆچکە سازییەکانی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین پێی داگرت و داوای کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی زایونیەکانی کرد لە زەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٦٧دا.

سەرپەیڤ