دیدارو وتووێژی «بەشار ئەسەد» لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395101-دیدارو_وتووێژی_بەشار_ئەسەد_لەگەڵ_ناردراوی_تایبەتیی_دەوڵەتی_ڕووسیا
سەرچاوە سوورییەکان باسی دیداری «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕووسیاو شاندەکەی یاوریان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2021 11:38 Asia/Tehran
  • دیدارو وتووێژی «بەشار ئەسەد» لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕووسیا

سەرچاوە سوورییەکان باسی دیداری «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕووسیاو شاندەکەی یاوریان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «ئێلێکساندێر لاڤرنتیف»  ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕووسیاو شاندەکەی یاوری، سە بارەت بە ھەوڵی ھاوبەش و پێویستیی زاڵ بوون بە سەر گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە سیاسەت و بایکۆتەکانی ملھوڕانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی سووریا وتووێژیان کرد.

لەم وتووێژانەدا ھەردووک لا لە سەر ویستی خۆیان بۆ بەردەوام کردن و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانیان و کەم کردنەوەی کاریگەریی بایکۆتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر گەلی سووریا پێیان داگرت.

شاندەکەی ڕووسیاش بە ڕاگەیاندنی پشتگری لە دەستەڵات و سەروەریی خاکی سووریا، ڕایگەیاند: مۆسکۆ نەیاری ھەرچەشنە ھەنگاوێکە کە دەستەڵات و سەروەریی ئەم وڵاتە بخەوشێنێ و شوێن لە سەر ھەوڵی کۆتایی ھێنان بە شەڕی سووریا دابنێت.

لە دیدارەکەدا جەخت لەوەش کرایەوە کە ھەرچەشنە پێشکەوتنێک لە ڕەوتی سیاسیی سووریا دەبێ ھاوڕێی ڕێزنان لە بنەماکانی جێی بڕوای گەلی سووریا لە خەبلاتی دژی تیرۆریزم و پارێزرانی سەروەریی خاکی سووریا بێت.