پەلامار بۆسەر نەوتھەگرێک لە لێواری بانیاسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395700-پەلامار_بۆسەر_نەوتھەگرێک_لە_لێواری_بانیاسی_سوریا
وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند بە دوای پەلامارێکی خوفڕیی بۆسەر نەوتھەڵگرێک لە لێواری بانیاس ، ئەم کەشتیە ئاگری تێبەربوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2021 21:35 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر نەوتھەگرێک لە لێواری بانیاسی سوریا

وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند بە دوای پەلامارێکی خوفڕیی بۆسەر نەوتھەڵگرێک لە لێواری بانیاس ، ئەم کەشتیە ئاگری تێبەربوو .

ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) بە گێڕانەوە لە وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند نەوتبەرە کە بە ئاڵای پاناما ، کاڵای ئێرانی پێبووە . 

ھەندێ لە ھەواڵدەریەکانیش ئەم نەوتبەرەیان بە نەوتھەڵگرێکی ئێرانی ناوبردووە . 

لەو وێنانەی کە سانا لەم رووداوە بڵاویکردوونەوە ، چڕەدوکەڵ بە ھۆی سووتان گەمیەکەی داگرتووە و وایکردووە تا دوور لە لێواری دەریا لەنگەر بخات . 

میدیاکان دەڵێن ئاگرەکە بە دەستی ئاگرکوژێنەکان دامرکاوە .