May 03, 2021 07:26 Asia/Tehran
  • تورکیا دەستی بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی فورات داگرت

هەواڵدەریی فەرمی سوریا ، سانا بە ئاماژە بە دەستداگرتنی تورکیا بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی ڕووباری فورات، کاریگەرییەکانی ئەو کارە بە تایبەت لە سەر بەشی کشتوکاڵی سووریای ڕوون کردەوە.

 

بە پێی هەواڵی مێهر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە هۆی دزرانی بەشی ئاوی سووریا لە لایەن تورکیاوە، بەشی کشتوکاڵ و بژیوی خەڵک لە دەوروبەری ڕەقە و دەیرەزوور کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم کردەوەی تورکیا بەخۆوە دەبینن.

عەبدۆڕەزاق خەلیفە پارێزگاری ڕەقە بە سانای وتووە: ئەم دواییانە، تورکیا بەشی ئاوی سووریا لە فوراتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردۆتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی کارەبای تووربینە ئاوییەکانی ڕووباری فورات و هەروەها دابەزینی ئاستی ئاو بۆ کشتوکاڵ.

وتیشی: بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٨٧ نێوان دوو وڵاتی سووریا و تورکیا بەشی ئاوی سووریا ٥٠٠ مەتری سێجایە کە ئێستا ئەم ئاستە زۆر دابەزیوە و گەیشتۆتە ٢٠٠ مەتری سێجا و ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێویستی ئەو وڵاتە بە ئاوی فورات زۆر لەوە زیاترە.

خەزان ئەلسەهو سەرۆکی یەکیەتی جووتیاران لە دەیرەزوور سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری دانیشتوانی ئەم ناوچانە وشداری داوە.

هاوکات ژمارەیەک لە دانیشتوانی دەیرەزوور نیگەرانی خۆیان لەم کردەوە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ