دەست پێکرانی قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا لە دەرەوەی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i396709-دەست_پێکرانی_قۆناغی_یەکەمی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆمارەتیی_سووریا_لە_دەرەوەی_ئەم_وڵاتە
دەنگ وەرگرتن لە سوورییەکانی دانیشتووی ھەندەران لە نوێنەرایەتییە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەستی پێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2021 05:58 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا لە دەرەوەی ئەم وڵاتە

دەنگ وەرگرتن لە سوورییەکانی دانیشتووی ھەندەران لە نوێنەرایەتییە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس، سوورییەکانی دانیشتووی لوبنان و مالێزی وێڕای پێشوازی کردن لە دەست پێ بوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن لە باڵوێزخانەکانی سووریا لە بەیروت و کوالالامپوور ئامادە بوون.

لە چین و ئۆسترالیاو ژاپۆنیش باڵوێزخانەو کۆنسولخانەکانی سووریا لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتانە، ئەو دەستە لە سوورییەکان کە حەز بە بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکەن و پێشتر ناویان لە پێڕستی ھەڵبژاردندا تۆمار کردووە، وەر دەگرن.

کاتی دەنگوەرگرتن لە سوورییەکان لە نوێنەرایەتییەکانی ئەم وڵاتە لە ھەندەران لە کاتژمێر ٧ی بەیانی ھەتا حەوتی ئێوارە بە کاتی خۆجێیی وڵاتی میواندار ڕاگەیەندراوە.