حوزه‌یران 29, 2021 06:53 Asia/Tehran
  • دیمەشق ھێرشی ئەمریکا بۆسەر ناوچە سەرسنوورییەکانی عێراق لەگەڵ سووریای ئیدانەکرد

سووریا ھێرشی ئەم دواییەی فڕۆکەشەڕ کەرەکانی ئەمریکی بۆ سەر ناوچەگەلێکی عێراق لەگەڵ ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا «سانا»، سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا دەست درێژکاریی ئاشکرای ئەمریکا بۆ سەر ناوچە سەر سنوورەکانی سووریاو عێراقی ئیدانەکردو بە پێشێلکەری ئاشکرای سەروەریی سەرزەوییەکانی سووریاو عێراقی زانی.

جەختیشی لەوە کردەوە کە، ئەم دەست درێژکارییە کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەرانی باڵای ئەمریکی ئەنجامی گرت، جارێکی تر بێ تەگبیریی سیاسەتەکانی واشێنگتۆن و پێویستیی کشانەوەی ھێزە دەست درێژکارەکانی ئەم وڵاتە لە سووریای وەک جێبەجێ کردنێکی خواستی گەل و دامەزراوە یاساییەکانی ئەم وڵاتە سەلماند.

ئەم سەرچاوە سوورییە وتیشی: ئەم چەشنە دەست درێژکارییانە ڕادەی تەقینەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە پەرە پێ دەدات و ئەوەی وا ئێمە لە سووریادا گەلێک جار وتوومانەو دووپاتمان کردووەتەوە ئەوەیە کە مۆڵ درانی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە لە ئاراستەی خزمەتکردنی ئامانجەکانی ڕژێمی زایونی و ھێزەکانی جیایی خوازو ھەروەھا بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکەیە.

وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکی دەبێ ڕێز لە سەروەریی وڵات و گەلانی سووریاو عێراق بگرێت و ھەرچی خێراتر ئەم چەشنە دەست پێشێلکارییانەی دژی سەربەخۆیی ئەم دوووڵاتە  ڕابگرێت.

سەرپەیڤ