ته‌مووز 13, 2021 10:27 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای «ڕەققە»

سوپای سووریا ھێرشی توندی تیرۆریستانی داعشی لە بیاوانی «ڕەسافە» ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای «ڕەققە» بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی مەیدانی ڕایگەیاند: یەکەکانی سوپای سووریا شەوی سێ شەممە ھێرشی توندی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر بنکەو مۆڵگە سەربازییەکانی سوپا لە بیاوانی «ڕەسافە» بەرپەرچ دایەوە.

ئەم سەرچاوە مەیدانییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کۆمەڵێک لە چەکدارانی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەو بازگەکانی سوپای سووریا لە بیاوانی «ڕەسافە» لە گردوپەڕی «ڕەققە».

دوابەدوای ئەم ھێرشە پێکدادانێکی قورس لە بیاوانی «ڕەسافە»دا ڕووی دا کە بووە ھۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٥ کەس لە چەکدارانی تیرۆریستی داعش و تێک شگێندرانی چەند ترۆمبیایان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم سێ سەربازی سوپای سووریاش لەم تێکھەڵچوونانەدا شەھیدو پێنج کەسی دیکەش بریندار دەبن.

ئەم ھێرشە تازەیەی تیرۆریستانی داعش لە کاتێکدایە کە ھەڵمەتی پەیجۆری و پاکتاو کردنی یەکەکانی سوپای سووریا لە ناوچە بیاوانییەکانی «حەماە»، «حومس» و «ڕەققە» بەمەبەستی خاشەبڕکردنی یەکجاریی تیرۆریستانی داعش ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ