لە دیمەشق، وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398745-لە_دیمەشق_وەزیری_دەرەوەی_چین_لەگەڵ_بەشار_ئەسەد_کۆ_بووەوە
"وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین لە سەفەر بۆ دیمەشق لەگەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2021 07:12 Asia/Tehran
  • لە دیمەشق، وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە

"وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین لە سەفەر بۆ دیمەشق لەگەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سانا، وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی سووریای کردووە لەگەل بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوو قۆڵیی نێوان دیمەشق و پەکین و تۆکمە کردنی ئەو پێوەندییە باس و گفتوگۆ کرا.

بەشار ئەسەد بە ئاماژە بەوەی کە چین وڵاتێکی بەهێزە و پێگەیەکی گرینگی لە ئاستی نێودەوڵەتی دا هەیە لەسەر هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکان لەگەڵ پەکین جەختی کرد.

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چینیش جەختی کرد  لەسەر درێژەی پاڵپشتییەکانی پەکین لە خەڵکی سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریزم و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەمارۆ نامرۆییەکان دژی ئەوان و خۆڕاگری بەرامبەر دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا و ئەوەی لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کاریگەرە.