کۆبوونەوەی زیاتر لە ٥٠ ھەڵسوڕاوی ئابووری و بازرگانیی نێوان ئێران و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399084-کۆبوونەوەی_زیاتر_لە_٥٠_ھەڵسوڕاوی_ئابووری_و_بازرگانیی_نێوان_ئێران_و_سووریا
لە یەکەم بەرنامەی فەرمیی سەردانەکەی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ سووریاو بە مەبەستی ھەڵگیرانی لەمپەرەکانی سەر ڕێگای چالاکیی بازگانی و ئابووریی نێوان ئێران و سووریا زیاتر لە ٥٠ ھەڵسوڕاوی ئابووری و بازرگانیی نێوان دوو وڵات پێکەوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2021 07:37 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی زیاتر لە ٥٠ ھەڵسوڕاوی ئابووری و بازرگانیی نێوان ئێران و سووریا

لە یەکەم بەرنامەی فەرمیی سەردانەکەی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ سووریاو بە مەبەستی ھەڵگیرانی لەمپەرەکانی سەر ڕێگای چالاکیی بازگانی و ئابووریی نێوان ئێران و سووریا زیاتر لە ٥٠ ھەڵسوڕاوی ئابووری و بازرگانیی نێوان دوو وڵات پێکەوە وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ھەرلە سەرەتای دیداری ھەڵسوڕاوانی ئابووریی ئێرانی و سووری کە بە ئامادە بوونی «موحەممەد سامەر ئەلخەلیل» وەزیری ئابووری و بازرگانیی دەرەوەیی سووریا ئەنجامی گرت، وتی: دەبێ بۆ بەشداریی کەرتی تایبەتیی دوو وڵات لەڕووی بارستایی ئابوورییەوە بەستێنێکی لەبار فەراھەم بکرێت.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ خەباتکارانی بەرەی شەڕی ئابووری و بازرگانی دەبێ وەک ئەو خەباتکارو جەنگاوەرانەی کە لە شەڕی سەربازی و ئاسایشتی دا ھەوڵیان دا، ھەوڵ بدەین.

بە قسەی قاڵیباف، سەردانەکەی بۆ سووریا بە مەبەستی پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی چالاکییە ئابووری و کشت و کاڵی و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات ئەنجامی گرتووە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دوێنێ سێ شەممە بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سووری گەییشتە دیمەشق.