ئەمریکا ٨ کەس و ١٠ دامەزراوەی سووریی بایکۆت کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399110-ئەمریکا_٨_کەس_و_١٠_دامەزراوەی_سووریی_بایکۆت_کرد
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن دژی سووریا ٨ کەس و ١٠ دامەزراوەی پەیوەست بەم وڵاتەی بایکۆت کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2021 02:42 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ٨ کەس و ١٠ دامەزراوەی سووریی بایکۆت کرد

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن دژی سووریا ٨ کەس و ١٠ دامەزراوەی پەیوەست بەم وڵاتەی بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕانەدا ئەم کەس و دامەزراوانەی بە داکۆکی لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە.

لە نێوان ئەو کۆمپانیاو دامەزراوە سووریانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بایکۆتی کردووەن ناوی ٨ زیندان لە سووریاو چەند کاربەدەستی ئاسایشتیی ئەم وڵاتەش دەبیندرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: تیرۆریزمی ئابووری لایەنێکی دیکەی ئەو تیرۆریزمەیە کە خوێنی سووریەکانی ڕشتووەو ئەو دەستکەوتەی کە بە خوێن و گیانی خۆیان مسۆگەریان کردووە لەبار دەبات.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئاراستەی داکۆکی لە تیرۆربستان سووریای کردووەتە ئامانجی ھەموو جۆرە بایکۆت و گەمارۆیەک.