ته‌مووز 30, 2021 15:19 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی تونس لە لایەن دیمەشقەوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگری لە سەر ڕێزنانی تۆکمەوتەواوی دیمەشق لە ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی تونس، دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتەی ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی مەیادین، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سیاسەتی تورکیا بەس لە ھەڵوێستی توندئاژۆیانە لە ئاراستەی تێکدانی وڵاتان، لەباربردنی یەکگرتوویی نیشتیمانییان و ھەروەھا داسەپاندنی بەرنامەی لادەرانەو سیاسەتی کاولکەری وڵاتان و گەلانی دیکە داکۆکی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم بەیاننامەیەدا لە سەر حەق بوونی نەتەوەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان و ڕێزنانی تۆکمەوتەواو لەو ھەنگاوانەی کە لەم دواییەدا تونس لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی خۆی ھەڵیگرتووە پێی داگرت و وتیشی: دەوڵەتی ڕەوای تونس و خەڵکەکەی دەتوانن جوڵان بەرەو داھاتوویەک دەست پێ بکەن کە تونسییەکان بۆخۆیان بە بێ دەستوەردانی ھیچ دەستەڵاتێکی سەرەڕۆی تیرۆریستی دیاریی دەکەن.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی پەک خرانی پەرلەمانی تونس جەختی لە بەردەوامیی پشتگریەکانی لە تونس کردو ھیوای خواست بوو کە ھەرچی خێراتر دەستەڵاتی دەواو دیموکراسی لە تونس ھەمیسان دامەزرێتەوە.

«قەیس سەعید» سەرۆک کۆماری تونس دوای دانیشتنێکی لوتکەیی لەگەڵ فەرماندەرانی سەربازی و ئاسایشتیی ئەم وڵاتە ھەڵپەسێردرانی ٣٠ ڕۆژەی چالاکیی پەرلەمان و لەسەرکار لادانی «ھیشام مەشیشی»ی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند بوو.

سەرپەیڤ