ھێرشی بەڕۆکێت بۆ زسەر بنکەیەکی میلیشیاکانی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399300-ھێرشی_بەڕۆکێت_بۆ_زسەر_بنکەیەکی_میلیشیاکانی_سەربە_ئەمریکا_لە_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی ھێرشی بەڕۆکێتی دووبارەیان کردوە بۆ سەر بنکەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2021 15:28 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەڕۆکێت بۆ زسەر بنکەیەکی میلیشیاکانی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی ھێرشی بەڕۆکێتی دووبارەیان کردوە بۆ سەر بنکەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، شەوی سێ شەممە بنکەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات سەربە سوپای ئەمریکا لە نزیکی ھەرێمی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە شاری دێرۆزووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کەوتە بەر ھێرشی موشەکی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی نەناسراو کە وەک دەڵێن ئەندامی ھۆزە عەرەبەکانی دانیشتووی گردوپەڕی ئەم ناوچەیە بوونە، بە ڕۆکێت و ئارپی چی بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان لە شارۆچکەی «ئەلشەحیل» داوەتە بەر پەلامار.

بە قسەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بنکەیەکی سەربازیی سەربە میلیشیاکانی ھەسەدە لە نزیکی شەقامی سەرەکی کراوەتە ئامانج و دوابەدوای ئەوە چەکدارانی ھەسەدە کەوتوونەتە باری ئامادەباش و بە گۆترە دەستیان کردووە بە تەقە کردن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ھێرشەکە، قیژە ئامبۆڵانس و ترۆمبیلەکانی فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکە بەرز بووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی ھەسەدە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیانیان داوە ھەتا ئەنجامەکانی ئەو ھێرشانە ئاشکرا نەبن.