بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399408-بەردەوامیی_تاڵان_و_بڕۆی_نەوتی_سووریا_لە_لایەن_لەشکریانی_ئەمریکییەوە
ھێزەکانی ئەمریکی جارێکی تر دەیان تانکەر نەوتی دزراوی لە بیرەنەوتەکانی سووریایان ئاودیوی عێراق کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2021 02:57 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە

ھێزەکانی ئەمریکی جارێکی تر دەیان تانکەر نەوتی دزراوی لە بیرەنەوتەکانی سووریایان ئاودیوی عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی «سانا» سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی ٢٥ تانکەر نەوتیان لە بیرە نەوتەکانی سووریا دەرھێناوەو لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید»ەوە ڕایانگواستووە بۆ عێراق.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، ئەم ڕادە نەوتە بە پشتیوانیی زەوینی و ئاتسمانیی سوپای ئەمریکا بە پەڕینەوە لە بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» گوێزراوەتەوە بۆ نێوخاکی عێراق. وەک باسی دەکرێت چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیش پاسەوانییان لەو تانکەرە نەوتانە کردووە.

دەوڵەتی سووریا گوێزرانەوەی نەوتی ئەم وڵاتە و بە قاچاخ بردنی ئەم بەرھەمەی وڵاتەکەی گەلێک جار ئیدانە کردووەو لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت داوای کردووە ھەتا پێش بە تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکانی سووریا لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بگرن.