ئاب 11, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • «ئەسەد» بڕیاری پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی لە سووریادا واژۆ کرد

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی فەرمانێک پێکھاتنی دەوڵەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی «حسەین عەڕنوس» ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»، «حسەین عەڕنوس» ئەندامانی کابینەکەی خۆی ڕاگەیاند کە لە نێو وەزیرەکاندا «عەلی عەبدوڵڵا ئەییوب» وەزیری بەرەڤانی و یاریدەری سەرۆک وەزیران و «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ پۆستەکانیان دیاری کراونەتەوە.

سەرۆک کۆماری سووریا دوو حەوتە لەمەبەر لە بڕیارۆکدا «حسەین عەڕنوس»ی بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە ڕاسپارد. «عەڕنوس» لە ساڵی ٢٠٢٠یش بۆ پێکھێنانی کابینەی سووریا ڕاسپێردرا بوو.

«عەڕنوس» ٦٧ ساڵە لە ساڵی ١٩٧٨ لە زانکۆی حەڵەب لە بواری ئەندازیاریی شارڕدا خوێندنی تەواو کردو پۆستی زۆری لە سەردەمی «حافیز ئەسەد» و «بەشار ئەسەد»ی کوڕی بە ئەستۆ بووەو ھەر لە ھەمان دەیەی ھەشتای سەدەی بیستەم پۆستی باڵای حکومەتی ھەبووە.

«عەڕنوس» یەکەم پۆستی وەزاریی خۆی لە ساڵی ٢٠١٣ وەکو وەزیری «خزمەتگوزاریی گشتی» بە ئەستۆ گرتووە. لە دەوڵەتی «وائیل حەلقی» لە ساڵی ٢٠١٤ش دا ھەروا لەو پۆستەدا ماوەتەوەو پاشان بە ھاتنی «عیماد خەمیس» لە ساڵی ٢٠١٦ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی بە ئەستۆگرت و لە ئەنجام دا بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سووریا.

سەرپەیڤ