ئاب 15, 2021 02:13 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی تازەی سووریا بە سوێند خواردن لە بەردەم «بەشار ئەسەد» کاری خۆی دەست پێ کرد

ئەندامانی دەوڵەتی تازەی سووریا ڕۆژی شەممە لە بەردەم «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سوێندیان خواردو کاری خۆیانیان بە فەرمی دەست پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، ئەندامانی کابینەی تازەی سووریا بە سەرۆکایەتیی «حسەین عەڕنوس» چوار ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی فەرمانی پێکھێنانی دەوڵەتی تازە لە بەردەم «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سوێندیان خوارد.

لە کابینەی تازەی سووریادا سێ وەزیری ڕاگەیاندن، کاروباری کۆمەڵایەتی و بازرگانیی نێوخۆیی و دوو وەزیری ڕاوێژکار گۆڕدراون.

بە پێی ماددەی ١٢٠ی یاسای بنەڕەتیی سووریا دەوڵەتی تازە دوای سوێند خواردن کاری خۆی دەست پێ دەکات.

سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە دەھەمی ئاگۆست بە دەرکردنی بڕیارێک پێکھێنانی کابینەی تازەی وڵاتی بە سەرۆکایەتیی «حسەین عەڕنوس» و بە ئەندامەتیی ٣٠ وەزیر پەسەند کرد.

سەرپەیڤ