ھێرشی تورکیا بۆ سەر گردوپەڕی «حەسەکە»ی سووریا
دوابەدوای ھێرشی تۆپخانەو ھاوەنی ھێزەکانی تورکیاو بەکرێگیراوانی سەربەم وڵاتە بۆ سەر «حەسەکەی سووریا» یەک کەس کوژراو چەندین کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سانا، ھێزەکانی تورکیاو بەکرێگیراوانی تیرۆریستی بە پتر لە ٥٠ گوللـەھاوەن شارۆچکەی «ئەبوڕاسین»و گوندەکانی گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لەوانە گوندی «ئەلدەردارە»یان دایە بەر پەلامار.
لە ئەنجامی ئەم ھێرشەی تۆپخانەی ھێزەکانی تورکیاو بەکرێگیراوانی تیرۆریستی بۆ سەر گردوپەڕی «حەسەکە» ئافرەتێک کوژراو چەندین کەسی سڤیلیش بریندار بوون.
ھێزەکانی تورکیا ھەروەھا بە ھێرشی بە ھاوەن بۆ سەر بنکەیەکی گواستنەوەی کارەبا لە «تەل تەمەر» لە گردوپەڕی «حەسەکە» زیانیان پێ گەیاند.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی تورکیا لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە گردوپەڕی ناوچەی «ئەبو ڕاسین»یان لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشارھێنان و ترساندن بە مەبەستی ناچار کردنی خەڵکی سڤیا بۆ چۆڵ کردنی شارو گوندەکان داوەتە بەر ھێرش.