ئاب 23, 2021 03:34 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و سووریا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاری و ڕاپەڕاندنی پرۆژەی ھاوبەش

«مەھدی سوبحانی» باڵوێزی ئێران لە دیمەشق و شاندەکەی ھاوڕێی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری «حسەین عەڕنوس» سەرۆک وەزیرانی سووریا، لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێ دانی ڕێگاکانی ھاوکاریی ھەمەلایەنەو ڕاپەڕاندنی پرۆژەگەلی ھاوبەش جەختی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، لەم دیدارەدا ھەردووک لا ھەروەھا سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان و پرۆژەگەلی ھاوکاریی ھاوبەشی نێوان دوو وڵات وتووێژیان کردووە.

دوو لایەنی دیدارەکە لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێ دانی ڕێگاکانی ھاوکاری و ھەنگاوی ھاوبەش لە بوارەکانی پیشەسازی، وزە، سەرمایەنانەوە، بازرگانی، بەندەرەکان، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، کشت و کاڵ، پێشەی دەرمانی و بابەتگەلی دیکەی وەک پرۆژەی ھاوبەش و خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنیان پێیان داگرت.

سەرۆک وەزیرانی سووریا لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی و کردنەوەی ئاسۆی تازە بۆ ھاریکاریی نێوان دوو وڵات لە ھەموو ئاستێک و ئامادە بوونی دەوڵەتی دیمەشق بۆ دابین کردنی ھەموو مسۆگەراتێک بۆ ڕاپەڕاندنی پرۆژە گرینگە ھاوبەشەکان بە جۆرێک کە یارمەتی ڕەخسانی ھەلی ئیش و کارو دەست ڕاگەییشتن بە گەشەی ئابووری بدات پێی دااگرت.

ناوبراو لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ودەوڵەت و جەماوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەر ڕاوەستانیان لە پاڵدەستی جەماوەری سووریا لە خەباتی دژی تیرۆریزم ڕێزی گرت.

سەرپەیڤ