کشانەوەی یەکەم دەستەی سەرھەڵداوانی سووری لە «دەرعا»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400072-کشانەوەی_یەکەم_دەستەی_سەرھەڵداوانی_سووری_لە_دەرعا_ی_سووریا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی کشانەوەی یەکەم دەستەی ھێزەکانی نەیاری سووری لە «دەرعا»ی کردووە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربڕ کە بە نێوەندگریی ڕووسیا مسۆگەر کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2021 08:53 Asia/Tehran
  • کشانەوەی یەکەم دەستەی سەرھەڵداوانی سووری لە «دەرعا»ی سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی کشانەوەی یەکەم دەستەی ھێزەکانی نەیاری سووری لە «دەرعا»ی کردووە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربڕ کە بە نێوەندگریی ڕووسیا مسۆگەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سکای نیوز، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: دەستەی یەکەمی ھێزە نەیارە سوورییەکان لە پارێزگای «دەرعا» لە باشووری سووریا کشانەوە.

کشانەوەی سەرھەڵداوانی سووری لە «دەرعا» لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی ئە ئاگربڕە ئەنجامی گرتووە کە بە نێوەندگریی ڕووسیا مسۆگەر کراوە.

«دەرعا» لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو پێکدادانی سەربازیی نێوان ھێزەکانی دەوڵەت و تاقمە سەرھەڵداوەکانی بە خۆیەوە بینیوە.

دوابەدوای پێکدادانەکانی ئەم دواییە، نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆڤیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: نزیکەی سی و شەش ھەزارو ٦٠٠ کەس لە شاری «دەرعا»و گردوپەڕی ھەڵاتوون.