تەقینەوە لە سەر ڕێگای پاسێکی لەشکریان لە سووریا ١٤ کوژراوی لێ کەوتەوە
تشرینی یهکهم 20, 2021 12:38 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوەی پاسێکی لەشکریانی سووری لە دیمەشق و کوژران و بریندار بوونی ١٤ کەسیان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی «سانا»، ئەم تەقینەوەیە لە کاتی تێپەڕینی پاسێکی سوپا لە ژێر پردی «ئەلڕەییس» لە دیمەشقی پێتەختی سووریا ڕووی داوە.
ھۆکاری تەقینەوەکە دوو بۆمبای چێندراو لە سەر ڕێگای پاسەکە بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە یەکەکانی ئەندازیاریی پوچەڵ کردنەوەی بۆمبا توانییان بۆمبا چێندراوەکەی سێھەم لە شوێنی تەقینەوەکە بدۆزنەوەو پوچەڵی کەنەوە.
سەرچاوە پزیشکییەکان ژمارەی سەرەتایی قوربانیانی ئەم تەقینەوەیەیان لانیکەم ١٤ کوژراوو سێ بریندار ڕاگەیاند.
ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.