تاقمێکی تیرۆریستی سووری بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی دیمەشقی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i401804-تاقمێکی_تیرۆریستی_سووری_بەرپرسایەتیی_تەقینەوەکەی_دیمەشقی_گرتە_ئەستۆ
تاقمێکی تیرۆریستی سووری بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتەی گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 10:32 Asia/Tehran
  • تاقمێکی تیرۆریستی سووری بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی دیمەشقی گرتە ئەستۆ

تاقمێکی تیرۆریستی سووری بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتەی گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا، تاقمی تیرۆریستیی ناسراو بە «سەرایا قاسیون» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاناڵی تەلەگرامیی خۆی دا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دیمەشق لە نزیکی ناوچەی «جسری ڕەییس» کاری ئەندامانی ئەم تافمە بووە.

ئەم تاقمە تیرۆریستییە باسی ئەوەی کردووە کە ھێرشەکانی خۆی لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی دەوڵەتی سووریا بەردەوام دەکات.

تاقمی تیرۆریستیی «سەرایا قاسیون» کە بە زۆری لە دیمەشق و گردوپەڕی دا خەریکی جم و جوڵە، پێشتریش بەرپرسایەتیی چەند ھێرشی دژی سوپای سووریای بە ئەستۆ گرتبوو.