تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 14:24 Asia/Tehran
  • دیمەشق: ئەنجومەنی ئاسایشت ھەنگاوی پێشگیرانە دژی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم بگرێتە بەر

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای داخوازی لە ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی پێشگیرانە دژی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم ، جەختی کرد: دیمەشق واز لە خەباتی دژی تیرۆریزم ھەتا گەڕانەوەی تۆکمەوتەواوی سەقام و ئاسایشت بۆ سووریا، ناھێنت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی کرد: بۆمب نانەوەی تیرۆریستی کە پاسی ھەڵگری لەشکریانی سووریای لە دیمەشق دا کردە ئامانج، لە چوارچێوەی ھەوڵی بەردەوامی تاقمە تیرۆریستەکان و لایەنگرانیان بۆ بەرز کردنەوەی ورەی خۆیان بە تایبەت لە ئیدلەب ئەنجام دەگرێت.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی دیمەشق وتی: ئەنجام گرتنی ئەم بۆمب دانانە تیرۆریستییە لە ناوچەیەکی پڕ لە ھێزی سەربازی لە چێوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان و لایەنگرەکانیان بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ورەی خۆیان بە تایبەت لە ئیدلەب دایە کە لە ئەنجامی ڕزگار کرانی خاکی سووریا لە کۆنترۆڵی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەم تاقمانە توشی شکستی یەک لە دوای یەک ھاتوون.

ئەم کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی لەوەش کردەوە کە، کاتی ڕاپەڕێندرانی ئەم ھەنگاوە تیرۆریستییە جارێکی تر بەرنامەی سیاسیی لایەنگرانی ڕوون دەکاتەوە کە ئامانجی خۆیانیان لە سەر کردنە ئامانجی سووریاو خەڵک و بارستاییەکانی ھەڵچنیوە.

سەرپەیڤ