یەکێتیی ئەورووپا چوار وەزیری سووریای بایکۆت کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402581-یەکێتیی_ئەورووپا_چوار_وەزیری_سووریای_بایکۆت_کرد
یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دژی سووریا، ناوی چوار وەزیری سووریی لە پێڕستی کەسایەتییە بایکۆتکراوەکان لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە زیاد کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2021 05:59 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا چوار وەزیری سووریای بایکۆت کرد

یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دژی سووریا، ناوی چوار وەزیری سووریی لە پێڕستی کەسایەتییە بایکۆتکراوەکان لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە زیاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەنجومەنی ئەورووپا، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە «ناوی عەمر سالم» وەزیری بازرگانیی نێوخۆیی و داکۆکی لە بەرھێنەران ، «دیالا بەرەکەت» وەزیری نێوخۆ، «موحەممەد سەیفەددین» وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و «پترۆس حەلاق» وەزیری ڕاگەیاندنی سووریاش لە پێڕستی کەسانی بایکۆتکراو لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا زیاد کراون.

لە ئێستا ٢٨٧ کاربەدەست و ٧٠ دامەزراوەی ھاوپەیوەند بە دەوڵەتی سووریا لە سەر ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆک خراونەتە پێڕستی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.

یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ھەموو جۆرە بایکۆتێکیان بە سەر سووریادا سەپاندووە.