کۆبوونه‌وه‌ی نێوان «ئیلهام ئه‌حمه‌د»و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبووەوە و پرسی چارەسەریی قەیرانی سوریایان تاوتوێ کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، دوێنێ «سێرگی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لەگەڵ «ئیلهام ئەحمەد» سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئه‌نجومه‌نى سوریای دیموکرات لە مۆسکۆ کۆبووەتەوەوهه‌ردووک لا باسیان لە ڕەوشی سوریا و به‌تایبه‌ت ڕەوشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردووە.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بایەخی تایبەت بە پرسی کاراکردنی چارەسەریی سیاسی لە سوریا لەسەر بنەمای بڕیاری٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی درا بۆ بەگەڕخستنەوەی لایه‌نى ئابوری و کۆمەڵایەتی و گەڕانەوەی پەنابەران و ئاوارەکان و پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆڤی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.
ڕوسیا جەختی لە ئامادەیی وڵاته‌که‌شی کردووەتەوە بۆ بەردەوامی دان لە گەیاندنی هاوکارییه‌کانى بۆ سورییەکان، لە پێناو گەڕاندنەوەی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئه‌و وڵاته بەگشتی و هەروەها گەرەنتی کردنی مافە ڕەواکان بۆ هەموو گروپە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەو وڵاتەدا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاشکراشی کردووه، دواى لاڤرۆڤ، ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی سوریا کردووە.