کانونی یه‌که‌م 01, 2021 10:46 Asia/Tehran
  •  ناوەندی بازرگانیی ئێران لە ناوچەی ئازادی دیمەشق کرایەوە

ناوەندی بازرگانیی ئێران بە مەبەستی پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریاو ئاساتکاری لە بواری بازرگانیی نێوان دوو وڵات لە ناوچەی ئازادی دیمەشقی پێتەختی سوریا کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ڕەزا فاتیمیی ئەمین» وەزیری پیشەسازی، کانزاو بازرگانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کاتی کردنەوەی  ناوەندی بازرگانیی ئێران لە دیمەشق وتی: ھێندێک ڕاوێژ لە نێوان ئێران و سوریا بە مەبەستی پەرە پێ دانی سەرمایەنانەوەی ھاوبەش و گۆڕینەوەی ئەزمون ئەنجامی گرتووە ھەتا بە داکۆکی کردن لە سووریای دوای قەیران، ئاستی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان دوو وڵات بەرزتر بێتەوە.

وەزیری پیشەسازی، کانزاو بازرگانیی ئێران وتیشی: ناوەندی بازرگانیی ئێران ھەلێکە بۆ ھێزمەند کردنی ئابووری و پەرە پێ دانی ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان ئێران و سووریادا.

«فەھەد دەرویش» سەرۆکی لێژنەی باڵای سەرمایەنانەوە لە ناوچەکانی ئازادو سەرۆکی ژووری بازرگانیی سووریاو ئێرانیش لە ڕێ و ڕەسمی دەست بەکار بوونی ناوەندی بازرگانیی ئێران لە دیمەشق وتی: ئەم ناوەندە بە چالاکییە ئابوورییەکانی لە سووریا، بازرگان و پیشەوەرانی سووری لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئێران ئاشنا دەکات.

سەرپەیڤ