شەھید بوونی دە کەسی سڤیلی سووری دوابەدوای ھێرشێکی تیرۆریستی لە «دێرۆزووز»دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403103-شەھید_بوونی_دە_کەسی_سڤیلی_سووری_دوابەدوای_ھێرشێکی_تیرۆریستی_لە_دێرۆزووز_دا
ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشێکی تیرۆریستیی بۆ سەر گردوپەڕی «دێرێزوور» دە کەسی سڤیلی سووری شەھید بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2021 16:39 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی دە کەسی سڤیلی سووری دوابەدوای ھێرشێکی تیرۆریستی لە «دێرۆزووز»دا

ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشێکی تیرۆریستیی بۆ سەر گردوپەڕی «دێرێزوور» دە کەسی سڤیلی سووری شەھید بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، ھێرشێکی تیرۆریستی لە گردوپەڕی «دێرۆزوور»ی سووریا پاسی ھەڵگری کرێکارانی مەیدانی نەوتی «ئەلخەراتە»ی کردە ئامانج.

دوابەدوای ئەم ھێرشە تیرۆریستییە کە لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای «دێرۆزوور» ڕووی دا دە کەس لە کرێکارانی ئەو مەیدانە نەوتییە شەھید کران.

ھەواڵدەریی سانا ڕایگەیاند: دوابەدوای ئەم ھێرشە تیرۆریستییە کرێکارێکیش بریندار بووە.

سەرچاوە سوورییەکان لەم بوارەدا ڕایانگەیاندووە کە پاسێک خەریکی گواستنەوەی کرێکارانی مەیدانی نەوتیی «ئەلخەراتە» بوو کە کەوتە بەر ھێرشێکی تیرۆریستی.