ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای «حەسەکە»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403806-ھێرشی_تۆپخانەی_تورکیا_بۆ_سەر_پارێزگای_حەسەکە_ی_سووریا
سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ھەمیسان ناوچە ئاوەدانەکانی «حەسەکە» لە باکووری ڕۆزھەڵاتی سووریای دایەوەبر تۆپخانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2021 08:56 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای «حەسەکە»ی سووریا

سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ھەمیسان ناوچە ئاوەدانەکانی «حەسەکە» لە باکووری ڕۆزھەڵاتی سووریای دایەوەبر تۆپخانە.

کەناڵی ئەلئەخبارییە ڕایگەیاند: تۆپخانەی سوپای تورکیا ناوچەی «ئەبو ڕاسین» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی «تەل تەمەر» لە پارێزگای «حەسەکە»ی داوەتە بەر پەلامار.

لەم ھێرشەدا سێ کەسی سڤیل لەوانە دوو ئافرەت کوژراون و منداڵێکیش بریندار بووە.

لە ئەنجامی ئەم ھێرشەدا ھەروەھا ھێندێک زیان بە ماڵەکانی خەڵکی ناوچەکەش گەییشت.

سوپای تورکیا ھەروەھا شارۆچکەی «زرکان»و گوندەکانی گردوپەڕی ئەم شارۆچکەیەی لە پارێزگای «حەسەکە» داوەتە بەر پەلامار. ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیان و ژمارەی شیمانەیی قوربانییەکانەوە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.