خەراج وەرگرتنی داعش لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i404257-خەراج_وەرگرتنی_داعش_لە_بازرگانان_و_دەوڵەمەندانی_ناوچەکانی_دێرۆزووری_سووریا
تاقمی تیرۆریستیی داعش شێوازی تازەی خەراج وەرگرتن لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان دەست پێ کردووەو ناچار بە دانی خەراجیان دەکەن بە ناوی خەرجی حکومەت دارییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2022 20:01 Asia/Tehran
  • خەراج وەرگرتنی داعش لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزووری سووریا

تاقمی تیرۆریستیی داعش شێوازی تازەی خەراج وەرگرتن لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان دەست پێ کردووەو ناچار بە دانی خەراجیان دەکەن بە ناوی خەرجی حکومەت دارییەوە.

بە پێیڕاپۆرتی ئەلعالەم بڕێک لە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند، کۆمەڵێک لە بازرگانان بە تایبەت بازرگانانی دانەوێڵەو مەڕوماڵات و خۆراک لە ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی «ھەسەدە» لە دێرۆزوور دەیان پەیامی ھەڕەشاوییان لە بارەی دانی «جزیە» بە تاقمی تیرۆریستیی داعش پێ گەییشتووە.

ئەم شەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، ڕەوشتی تازەش ناردنی پەیامی ھەڕەشاوییە لە ڕێگای «واتساپ» بە کۆدی ئەمریکاوە. زۆرجاریش ئەو پەیامانەھاوڕێی وێنەی چەک و گوللەن و ئەگەر بێتو ئەو کەسە ژمارە مۆبایلەکەیان لێ داخات بە ژمارەیەکی دیکە پەیوەندیی پێوە دەکەن و ھەڕەشەی کوشتن و یان سووتاندنی دوکانەکەی لێ دەکەن.

ئەم ھەڕەشەو گوڕەشانە تەنانەت ئەو پزیشکانەش دەگرێتەوە کە لە ترسی ھەڕەشەی ئەم تاقمەو داخوازیی سەرانەی ٨٠٠ دۆلاری لە دێرۆزوور ھەڵاتوون.