کانونی دوھەم 12, 2022 14:10 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئابووری و سیاسی سەردانی دیمەشقی کردووە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا دیداری کرد.

«ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدارەکەیاندا لە بارەی بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا بیروڕایان گۆڕییەوە.

«قاسمی» بە دەم گەییشتنی بە دیمەشق، لە سەر خواستی لێبڕاوانەی ئێران بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ سووریا بە مەبەستی گەییشتن بە ھاوبەشییەکی ڕاستەقینەی ئابووری پێی داگرت.

«قاسمی» کە سەرۆکایەتیی لێژنەی ھاوبەشی ئایووریی ئێران و سووریای لە ئەستۆیە، لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ دیمەشق بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سووریا لەوانە «حسەین عەڕنوس» سەرۆک وەزیران، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوە، «سامر خەلیل» وەزیری ئابووری، «زەھیر خەزیم» وەزیری گواستنەوە، «عەسام ھەزیمە» سەرۆکی بانکی ناوەندی و «سوھەیل عەبدوللەتیف» وەزیری کارو خانووبەرەی سووریا دیدارو وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ