کانونی دوھەم 27, 2022 13:19 Asia/Tehran
  • نوێنەری سووریا: ئامانجی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی حەسەکە بووژاندنەوەی داعشە

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئامانجی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی حەسەکە بووژاندنەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعشە بۆ پاسادانی مانەوەی لەشکرییەکانی لە سووریا.

تاقمی تیرۆریستیی داعش دووشەممەی ڕابردوو دوای ئەنجام دانی چەندین تەقینەوە لە شاری حەسەکەی سووریا کە لە ژێر ڕکێفی چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» دایە، ھێرشیان کردە سەر بەندیخانەی «غویران» کە بۆ ڕاگرتنی ئەندامانی داعش لە بەرچاو گیراوەو ھەوڵیان دا بیخەنەژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

لەم پەیوەندییەدا «بەسام سەباغ» شەوی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت وتی: ئەنجومەنی ئاسایشت بووەتە دوانگەیەک بۆ ھێندێک لە وڵاتان بۆ دووپات کردنەوەی بانگەشە و بوختانەکانیان دژی سووریا، لە کاتێکدا کە ھیچ کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بۆ ئیدانەکردنی دەست درێژکارییەکانی بەردەوامی ئیسرائیل و یان ئیدانە کردنی ھەنگاوەکانی داگیرکەرانەی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و تورکیا بەڕێوە نەبراوە.

وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشت دەبێ خێرا بە ڕووداوەکانی حەسەکەو شوێنھاتەکانی کە لە کردەوەی ناقمی تیرۆریستیی داعش و ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێ، ڕابگات.

سەباغ جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەنجومەنی ئاسایشت دەبێ داگیرکرانی زەوی و زاری سووریا لە لایەن تورکیاوە کۆتایی پێ بێنێ و دڕندەکارییەکانی ئەو وڵاتە کە بۆ داکۆکی لە تیرۆریزم و بڵاوکردنەوەی بشێوی و کاول کردن و کۆچی زۆرملی و گۆڕینی دیمۆگرافیای مرۆڤییە ڕاگیردرێت.

سەرپەیڤ