گردبوونەوەی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەب بۆ داکۆکی لە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406081-گردبوونەوەی_خوێندکاران_و_مامۆستایانی_زانکۆی_حەڵەب_بۆ_داکۆکی_لە_ڕووسیا
خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەبی سووریا بە بەرپاکردنی گردبوونەوە پشتگریی ڕووسیایان کرد لە شەڕی ئۆکرانیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2022 13:37 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەب بۆ داکۆکی لە ڕووسیا

خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەبی سووریا بە بەرپاکردنی گردبوونەوە پشتگریی ڕووسیایان کرد لە شەڕی ئۆکرانیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی سانا، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەب لە باکووری سووریا لەو گردبوونەوەیە دا بە بەرز کردنەوەی پارچەنووس و ھەڵدانی دروشم لەگەڵ گەلی ڕووسیا ھاودەردیی خۆیانیان دەربڕی.

خوێندکارانی زانکۆی حەڵەب ھەروەھا نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە ئامانجەکەی لاواز کردنی ئاسایشت و سەقامی ڕووسیایە دەربڕی.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش دا خوێندکاران، مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی دیمەشق و حومسی سووریا بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان، لەگەڵ مۆسکۆ لە خۆڕاگرتنی لە ھەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا ھاوپشتییان دەربڕی.