ئادار 18, 2022 14:10 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: ڕۆژئاوا جیھانی کردووە بە دارستان

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا شەوی ھەینی لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ئەم وڵاتە، وتی: ڕۆژئاوا جیھانی کردووە بە دارستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، «بەشار ئەسەد» لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی مامۆستایانەوە لە نێو ئاپۆڕەی وانەبێژان و مامۆستایان و کارگێڕانی پەروەردەو فێرکاریی سووریا وتیشی: ئەو سیاسەتەی کە ڕۆژئاوا پێ و شوێنی دەگرێ، سیاسەتی دەستەڵات و گوڕینەوەی جیھان بە دارستانە.

وتیشی: ڕۆژئاوا ئەوەی سەلماندووە کە مافی نێونەتەوەیی بە ھەند ناگرێ و لە ئێستادا دامەزراوەکانی مافی نێونەتەوەیی پێشێل کردووەو دنیای کردووە بە دارستان.

سەرۆک کۆماری سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆژئاوا لە درۆ ھەڵبەستن و چەواشەکاری دا کارامەییەکی زیاتری پەیدا کردووە، وتیشی: شەڕی ئۆکرانیا ڕۆژئاوای لە ھەمبەر لایەنگرەکانی ڕیسوا کرد.

بەشار ئەسەد وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕۆژئاوا دەستی گرت بە سەر پارەو سامانی ڕووسیاو سووریاو لیبی، ئەی کەوا بوو ئازادیی خودانەتی لە کوێیە؟ وتیشی: ڕۆژئاوا ئەوەی باسی دەکات درۆیەو بڕوایس بە ھیچ نیەو بەس بیر لە زاڵ بوون بە سەر جیھان و تاڵان و بڕۆی دنیا دەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری سووریا ھەنگاوەکانی ورووژێنەرانەی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیای ئیدانەکردو وتیشی: وەھا ھەنگاوگەلێکی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنیا دەبێتە ھۆی تێکچوونی سەقام و پەوەجێیی.

سەرپەیڤ