تەقینەوەی بۆمبا لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشقی پێتەختی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406994-تەقینەوەی_بۆمبا_لە_گردوپەڕی_باشووری_ڕۆژئاوای_دیمەشقی_پێتەختی_سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی تەقینەوەیەکیان کردووە لە گردوپەڕی دیمەشقی پێتەختی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2022 20:46 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشقی پێتەختی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی تەقینەوەیەکیان کردووە لە گردوپەڕی دیمەشقی پێتەختی سووریا.

بە پێی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، بۆمبایەک کە کەسانی نەناسراو لە ترۆمبیلێک دا لە شاری «قەتنا» لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق چاندبوویان، بووە ھۆی گڕگڕتنی ئەم ترۆمبیلە.

سەرچاوەیەکی سەربە پۆلیسی ڕیفی دیمەشق وتی : بۆمباکە لە ترۆمبیلێکی خۆکەسی کە لە نزیکی ماڵێکدا لە شاری «قەتنا» لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق لای دا بوو، تەقییەوە کە بووە ھۆی ئاگرگرتنی ترۆمبیلەکەو ھێندێک زیانیش بەو شوێنە گەییشت.

لەم پەیوەندییەدا ھەتا ئەم چرکەیە زانیاریی زیاتر بڵاو نەبووەتەوە.