بەشار ئەسەد: خەباتی سەرەکیی سووریا بەرنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ڕۆژئاوایە
سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕۆژئاوا بە نیازە تەواوی وڵاتانی جیھان بەپێی بەرژەوەندییەکانی کۆنترۆڵ بکات، وتی: خەباتی سەرەکیی سووریا بەرنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ڕۆژئاوایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری لەگەڵ شاندێکی ھاوبەشی ڕووسی و کۆمارەکانی دۆنتێسک و لۆھانێسک لە دیمەشق وتی: وڵاتانی سەربەخۆ دەبێ بۆ بەرنگار بوونەوەی پاوانخوازییەکانی ڕۆژئاوا پەیوەندییەکی پتەویان پێکەوە ھەبێت، بە جۆرێک کە ئەم ھاوپشتییە دابین کەری ڕوانگەو بەرژەوەندیی نەتەوەکانیان بێت.
بەشار ئەسەد ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی دیمەشق بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ کۆمارەکانی دۆنتێسک و لۆھانێسک وتی: ھێندێک فەرمان بۆ دەستپێکی ڕەوتی بە فەرمی ناسینی کۆمارەکانی دۆنتێسک و لۆھانێسک دەر دەکات.
شاندە ھاوبەشەکەی ڕووسیا و کۆمارەکانی دۆنتێسک و لۆھانێسکیش لە دیدارەکەدا ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیایان شی کردەوەو ھۆگریی خۆیانیان بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو قۆڵی لەگەڵ دیمەشق دا ڕاگەیاند.