ڕەوانە کرانی چەک و تفاقی سەربازیی تورکیا بۆ باکوری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i408871-ڕەوانە_کرانی_چەک_و_تفاقی_سەربازیی_تورکیا_بۆ_باکوری_سووریا
تورکیا کەرەستەو تفاقی سەربازیی گەورەی ڕەوانەی ناوچەی «غەسنولزەیتون» لە باکووری حەڵەبی سووریا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2022 13:45 Asia/Tehran
  • ڕەوانە کرانی چەک و تفاقی سەربازیی تورکیا بۆ باکوری سووریا

تورکیا کەرەستەو تفاقی سەربازیی گەورەی ڕەوانەی ناوچەی «غەسنولزەیتون» لە باکووری حەڵەبی سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووری ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی گەورەی سەربازیی داگری تانک و تۆپ و ترۆمبیلی زرێداری تورکیایی لە بوارگەی «بابولسەلامە» لە باکووری پارێزگای ئیدلەبەوە چووەتە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی «غەسنولزەیتون»ی سووریاوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) وای بڵاو کردووەتەوە کە، ھێزەکانی تورکیا لە سەر ھێرشی تۆپخانەی خۆیان بۆ ناوچە سڤیلەکان لە ڕیفی باکووریی «ڕەققە» بەردەوامن.

شارومەندانی سووریی ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە کە لە بەر ھەڕەشەی بەردەوامی تورکیاو کرداری بەکرێگیراوانی تەنگیان پێ ھەڵچنراوە، گەلێک جار بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان، داوای چۆڵ کرانی خاکی وڵاتەکەیان کردووە لە لایەن لەشکریانی تورکیاو بەکرێگیراوانیانەوە.