باری نائاسایی له‌ ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاگه‌یەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409411-باری_نائاسایی_له_ناوچه_کانی_باکور_و_ڕۆژهه_ڵاتی_سوریا_ڕاگه_یەندرا
بەرپرسانی پێکھاتەی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لە بەر شاڵاوەکانی تورکیا باری نائاسایییان له‌ لەم ناوچانەدا ڕاگه‌یاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2022 08:46 Asia/Tehran
  • باری نائاسایی له‌ ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاگه‌یەندرا

بەرپرسانی پێکھاتەی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لە بەر شاڵاوەکانی تورکیا باری نائاسایییان له‌ لەم ناوچانەدا ڕاگه‌یاند.

بەرپرسانی پێکھاتەی بەڕێوەبردنی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختیان لەوە کردەوە کە،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا دژی ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریاو ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئانکارا که‌ به‌هه‌مو چه‌کێکی قورس و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان، هاوڵاتیان و نه‌خۆشخانه‌ و تۆڕه‌کانی ئاو و کاره‌با ده‌کاته‌ ئامانج، کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایییان ئه‌نجام داوە.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌کانی ئەم پێکھاتەیە باری نائاسایی و له‌ناکاو له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و کۆمیته‌ و دام و ده‌زگاکانیشیان بۆ ئاماده‌کردنی پلانی دۆخی له‌ناکاو لەمەڕ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ک ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوە کە، بڕیارێکی دیکەشیان، به‌کارهێنانی هه‌مو پێداویستییه‌کانه‌ بۆ خزمه‌تکردن و پاراستنی هاوڵاتیان له‌ هه‌ر هێرشێکی دوژمنانه‌ دژی ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.

بەرپرسانی  باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا راشیگه‌یاندووه‌: تورکیا بە تەمایە ناوچه‌کانی دیکه‌ی سوریاش داگیربکات، دیمۆگرافیای ناوچه‌که‌ بگۆڕێت و دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌کان ئاواره‌ بکات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو زیادکردنی مه‌ودای ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان و جێبه‌جێکردنی ئامانجەکانی سەرەڕۆیانەی.