ته‌مووز 29, 2022 16:21 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: تێکدانی شوناسی نیشتیمانی پڕمەترسی ترین ھەڕەشەیە دژی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری سووریا پێی داگرت: پڕمەترسی ترین ھەڕەشە لە ناوچەکە تێکدانی شوناسی نیشتیمانییەو ئەوەش وا لە سووریادا خەریکە دەقەومێت لە ڕاستی دا شەڕی دژی شوناس و پێناسەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھیەینیی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری لەگەڵ وێژەوان و نووسەرانی عەرەب لە دیمەشق دا وتی: قسە کردن لە گەڵ ئەدیبان و وێژەوان و بیرمەندان بە واتای قسەکردن لە گەڵ ئاوەزی ئوممەت و نەتەوەیە.

«ئەسەد» وتیشی: دیدار لەگەڵ ڕێکخراوەو یەکێتییە جەماوەرییەکان ڕوخساری ڕاستەقینەی گەلانی عەرەب ئاشکرا دەکات.

سەرۆک کۆماری سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە بەشێک لەو شەڕەی وا بەرۆکی سووریای گرتووە سەبارەت بەو دەستەوشانەیە کە ڕۆژئاوا پڕوپاگەندەی بۆ دەکات ، وتیشی: بیرمەندانێک لە ناوچەکەدا ھەن کە ئاگایان لە پڕمەترسی بوونی ئەو دەستەوشانە نییە و ھەر لە بەر ئەمە وا ھەڵدەگرێ کە ئەو دەستەوشانە لەگەڵ چەمکێک کە ھاوتەریب بێت لەگەڵ ھزرو شوناس و عەرەبییەتی سووریادا تێکەڵ بکرێن.

نووسەرانی عەرەبیش لە دیدارەکەیان لەگەڵ «بەشار ئەسەد»دا پێیان داگرت کە ئامادە بوونیان لە سووریا تەنیا بۆ بەرپا کردنی کۆبوونەوەیەک نییە، بەڵکو بۆ قسەکردن سەبارەت بە عەرەبییەت و ڕەوشتی ئێستای جیھانی عەرەبە.

نووسەرانی عەرەب جەختیان لەوەش کردەوە کەف بە ئامانج گرتنی شوناسی فەرھەنگی پێشەکییەکە بۆ بە ئامانج گرتنی پێناسەی نیشتیمانی و عەرەبی، چونکو ئاسایشتی فەرھەنگی بۆ ئاسایشتی نیشتیمانیی عەرەبی پێویستە.

سەرپەیڤ